فلتەری تەبرید CABIN AIR FILTER

‎فلتەری تەبرید CABIN AIR FILTER

‎بەهەمان شێوەی فلتەری هەوا کاری پاکردنەوەی هەوایە بەڵام ئەمجارەیان ئەو هەوایەی کە دێتە ناو ئوتومبیلەکە نەک بزوێنەر، واتە ئەو هەوایە پاک دەکاتەوە کە هەڵی دەمژین لەناو ئوتومبیلەکەدا.

‎فلتەری تەبرید چەند پاکتربێت سوودی تەندروستی خۆتی تێدایە، بەڵام گۆڕینی بەپێی لێخوڕین و داگیرساندنی تەبرید و کەش وھەوا (خۆڵ بارین) دەگۆڕێت
‎بەتایبەت لە وەرزی هاویندا
‎پێویستە بگۆڕدرێت یاخود پاکبکرێتەوە



‎بەشێوەیەکی گشتی هەر کۆمپانیایەکی ئوتومبێل ماوەیەکی دیاریکراوی داناوە بۆ گۆڕینی فلتەری تەبرید، لە زۆربەی ئۆتۆمبێلەکاندا پێویستە لە ١٥٠٠٠-٢٠٠٠٠کم بگۆڕدرێت.

No comments:

Post a Comment