هاندبرێكی ئۆتۆمبێل
هاندبرێك سه‌ربه‌خۆیه‌و جیاوازه له‌سیستمی ئیستۆپی هایدرۆلیكی، چونكه هاندبرێك به‌شێوه‌یه‌كی میكانیكی كارده‌كات له‌سه‌ر جێگیركردنی تایه‌كانی دواوه، به‌مه‌به‌ستی زامنكردنی وه‌ستاندنی ئۆتۆمبێل له‌جێگه‌ی خۆیدا بێجوڵه‌كردن.
هاندبرێك زۆر گرنگه له‌ئۆتۆمبێل و پێویسته شۆفێران گرنگیه‌كی زۆر و بایه‌خێكی زۆری پێبده‌ن و به‌كاریبهێنن، پێویسته شۆفێران له‌م كاتانه‌دا گرنگیه‌كی زۆر به‌به‌كارهێنانی هاندبرێك بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانیان دووربن له‌هه‌ر ڕووداوێكی نه‌خوازراو
پێویسته له‌م حاڵه‌تانه‌دا هاندبرێك به‌كاربهێنرێت، له‌كاتی وه‌ستاندنی ئۆتۆمبێل له‌شه‌قامێكی لێژدا، چونكه زیاتر دڵنیایت ده‌داتێ بۆ هه‌ر ڕووداوێكی نه‌خوازراو، به‌كارهێنانی هاندبرێك كاتێك ده‌ته‌وێت ئۆتۆمبێله‌كت له‌جێگه‌یه‌كی جێگیر دایبنێی، به‌كارهێنانی هاندبرێك له‌ئۆتۆمبێلی گێڕ ئۆتۆماتیكدا پێش خستنه سه‌ر P بۆ هێشتنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی گێڕه‌كه.
چوار شێوازی جیاوازی هاندبرێك له ئۆتۆمبێله‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه هه‌یه
1. وه‌ستاندنی هاندبرێك به‌رزكه‌ره‌وه‌ی ده‌ستی
2. وه‌ستاندنی هاندبرێك به‌قاچ
3.وه‌ستاندنی هاندبرێك به دووگمه
4.وه‌ستاندنی هاندبرێك به ڕاكیشان ده‌ستی
هه‌موو ئه‌مانه‌ش وه‌كو یه‌ك كار ده‌كه‌ن ئامانج لێی ته‌نیا بۆ وه‌ستاندنی ئۆتۆمبێله،
شۆفێری به‌ڕێز چۆن بزانیت هاندبرێكی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت خراپه و ناوه ستێت
1.شلبونه‌وه‌ی ده‌سكی به‌رزكه‌ره‌وه‌كه زیاتر له‌جاران واته زیاتر له‌جاران به‌رزده‌بێته‌وه ده‌سكی هاندبرێكی ئۆتۆمبێله‌كه
2. شلبوونه‌وه‌ی هاندبرێكی قاچ له‌چاو جاران
شۆفێر ده‌توانێت هاندبرێكی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی تاقیكاته‌وه تا دڵنیابێت له‌باشی‌و خراپی، ئه‌ویش
له‌لێژیه‌ك ئۆتۆمبێله‌كه ڕابگره، ئه‌گه‌ر گێڕ عادی بوو ئه‌وا گێڕی ئۆتۆمبێله‌كه بخه‌ره سه‌ر بۆش یان ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه گێڕ ئۆتۆماتیك بوو ئه‌وا گێڕی ئۆتۆمبێله‌كه بخه‌ره سه‌ر N دواتر هاندبریكی ئۆتۆمبێله‌كه ڕابكێشه، ئه‌وكات ورده ورده قاچ له‌سه‌ر ئیستۆپی ئۆتۆمبێله‌كه به‌ره‌به‌ره لابده ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه جوڵا ورده ورده به‌ره‌و پێش ئه‌وا هاندبرێكی ئۆتۆمبێله‌ت خراپه‌و پێویسته ئه‌و ئۆتۆمبێله به‌زووترین كات له‌لایه‌ن كه‌سی شاره‌زاوه فه‌حس بكرێت ئه‌گه‌ر تایمی هاندبرێكی ویست تایمی بدرێت یان ئه‌گه‌ر بانصی هاندبرێكی دواوه‌ی ته‌واو بوو ئه‌وا پێویسته بگۆڕێ، به‌ڵام ئاگاداربه هه‌وڵبده ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه له‌شوێنێكی لێژ و چۆڵدا تاقی بكه‌یته‌وه كه‌وا به‌رده‌می ئۆتۆمبێله‌كه‌ت چۆڵ و دور بێت له هه‌ر كه‌س و كه‌لوپه‌لێك له‌پێش ئۆتۆمبێله‌كه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی تاقیكرنه‌وه‌كه‌دا تووشی هیچ ڕووداوێكی دڵته‌زێن و ناخۆش نه‌بیته‌وه.
No comments:
Post a Comment