ئێرباگ چۆن کارئەکات ؟
سەرەتا ئەبێ ئەوە بزانین ئێرباگ بۆ سەلامەت مانەوەی شۆفێرو سەرنشینەکانە بەڵام مانای ئەوە نییە بە تەواوەتی پشت بە ئێرباگ ببەستی بەڵام ئەبێ لە گەڵیشیا قایشی خۆبەستنەوە بەکاربێنیت !
چۆنێتی کارکردنەکەی :
۱ـ کاتێ سەیارە تووشی ڕووداوێک ئەبێ خۆی ئەکێشێ بە تەنێکدا زۆر بە زووی خێرایی دائەبەزێت
۲ـ حاسەی پێوانەی خێرایی گۆڕانکارییەکی لەپڕی خێرایی هەست پێ ئەکات کاتێ خێرایی لەپڕ زۆر کەم ئەکات
۳ـ ئەگەر دابەزینی خێراییەکە زیاد لە پێویست بوو ئەوا کارەبایی ئێرباگەکە ئەکرێتەوە بەڵام گەر دابەزینەکە ئەوە نەبێت سوڕی کارەباکەی ناکرێتەوە
٤ـ سوڕی کارەباییەکە تەزوویەکی کارەبا ئەنێرێت بە سەرچاوەی گەرم کەر کە عادەتەن وایەرێکە
۵ـ ئەم سەرچاوەی گەرمییەش پێکهاتەیەکی تەقاوە دادەگیرسێنێ کە لە سەیارە کۆنەکاندا سۆدیۆم ئەزاید یان بەکار ئەهێنا بەڵام لە ئێستادا مادەی کیمیایی تر بەکار دێ
٦ـ مادەکە ئەسوتێ و ئەتەقێتەوە لە ئەنجامدا بڕێکی زۆر لە گازی بێ زیان دروست ئەبێ بە گشتی یان نایترۆجینە یان ئارگۆن ە کە کیسەیەکی نایلۆنی پڕدەکات
۷ـ زۆر بەهێز پڕدەبێت و وا ئەکات سەری سوکانەکە یان ئەو پلاستیکەی بەریگرتووە بتەقێنێ و بێتە دەرەوە کیسەکە بە پاودەرێک ڕوپۆشکراوە بۆیە ئاسان لێبێتەوە
۸ـ شۆفێرەکە یان سەرنشینەکە لە ڕووداوەکە بەرەوپێش ئەڕوات بەر ئێرباگەکە دەکەوێ و غازەکەش لە چواردەوری کیسە نایلۆنیەکەوە دێتەدەرەوە کە کونیلەی بچووکی تیایە بە جۆرێک ئەبێت کە سەیارەکە وەستایەوە لە ماوەیەکی کەم لەوەستانەکە ئەمیش بەتاڵبێتەوە ئەگەر نا زیانی ئەبێت
بۆ یەکەم جار John W. Hetrick بیرۆکەکەی بۆ هات دووای تووشبوون بە ڕوودادی هاتوو چۆ لە پنسیلڤینیا
دواتر Allen K. Breed زۆر ڕێگەی داهێنا بۆ چۆنیەتی دروستکردنی تەقینەوەکە
هیوادارین کەس تووشی ڕووداوی هاتووچۆ نەبێ بەڕاستی کارەساتە هیوادارین هەموولایەک تیژڕەو نەبن و سەلامەت بن

No comments:

Post a Comment