بۆ پڕکردنەوەی تایەکان هەوای ئاسایی باشە یان نایترۆجین؟ گازی نایترۆجین بۆ خراپە؟
به‌كارهێنانى هه‌وا له جیهاندا بۆ پڕكردنه‌وه‌ى تایه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى گشتى به‌كارده‌هێنرێت. هه‌روه‌ها ده‌توانین له برى هه‌وا گازى نایترۆجین به‌كاربهێنین چونكه گازى نایترۆجین چه‌ندین سوود و تایبه‌تى هه‌یه كه‌واى لێ ده‌كات له‌هه‌وا باشتر بێت له‌و سودانه‌ش:
*وه‌ك ده‌زانین هه‌واى ئاسایى پێك هاتووه له 78٪ نایترۆجین و 21٪ ئۆكسجین و 1٪ گازه‌كانى تر و هه‌ڵمى ئاویشى تێدایه. له‌كاتى گه‌رم بوونى تایه گازى ئۆكسجین زیاتر حه‌ز ده‌كات له تایه ده‌رچێت و به‌وه‌ش په‌ستانى تایه به‌رزده‌كاته‌وه هه‌روه‌ها شێ ى ئاویش زیانێكى زۆر به تایه ویلى تایه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت به‌ڵام گازى نایترۆجین زیاتر جێگیره و كاریگه‌رى كه‌مترى هه‌یه له‌سه‌ر گۆڕ‌انى په‌ستانى تایه.
* په‌ستانى تایه به جێگیرى ده‌هێڵێته‌وه.
* كایگه‌رى له‌سه‌ر كه‌متر به‌نزین سه‌رف كردن هه‌یه به ڕێژه‌یه‌كى كه‌م.
* ته‌مه‌نى تایه درێژ ده‌كاته‌وه دره‌نگتر خراپ ده‌بێت.
* شێ زۆر كه‌متر ده‌بێته‌وه له ناو تایه و به‌وه‌ش ویله‌كان دره‌نگتر توشى داخوران ده‌بن.
*گه‌ردیله‌كانى نایترۆجین له قه‌باره‌دا گه‌وره‌ترن له‌به‌ر ئه‌وه بڕى ده‌رچوونى له كوونه ورده‌كانى تایه‌وه كه‌متره به به‌راورد به له‌گه‌ڵ ئۆكسجین.
* سیفه‌تى گازى نایترۆجین سارده له‌به‌ر ئه‌وه یارمه‌تیده‌رێكى باش ده‌بێت بۆ فێنككردنه‌وه‌ى تایه كه له ئه‌نجامى لێكخشانى تایه له‌گه‌ڵ جاده‌كه گه‌رم ده‌بێت.
* له پێشودا گازى نایترۆجین بۆ ئۆتۆمبیلى سپۆرت به‌كارده‌هات به‌ڵام له ئێستادا بۆ ئۆتۆمبیلى ئاسایش به‌كارده‌هێنرێت به‌ڵام كاریگه‌رى بۆ تایه‌ى ئۆتۆمبیلى وه‌رزشى زیاتره چونكه پله‌ى گه‌رمى ئه‌و تایانه له‌كاتى ڕۆشتن زۆر زیاتره به به‌راورد به تایه‌ى ئاسایى.
* له ئۆتۆمبیله نوێكاندا ئه‌گه‌رى داگیرسانى گڵۆپى ناو ده‌شبولى تایه كه‌متر ده‌كاته‌وه.
* چوستى تایه زیاد ده‌كات.
* جێگیرى تایه له‌سه‌ر جاده زیاد ده‌كات.

له خراپیه‌كانى گازى نایترۆجین
له هه‌موو شوێنێك ده‌ستناكه‌وێت له‌و كاته‌ى كه پێویسته به‌ڵام هه‌وا له هه‌موو شوێنێك ده‌ست ده‌كه‌وێت.
نرخى گازى نایترۆجین گرانتره. له‌كاتى پڕكردنه‌وه‌ى تایه به‌م گازه پێویسته پاره‌یه‌كى زیاتر بده‌یت.

هه‌موو كه‌س و لایه‌نێك ده‌توانێت ئه‌م زانیاریانه بڵاو بكاته‌وه به‌مه‌رجێ ناوى خۆم یان په‌یجه‌كه‌م بهێنێت
دانا كریم
ماسته‌ر له ئه‌ندازیارى میكانیك
ماسته‌ر له ئه‌ندازیارى میكانیك
No comments:
Post a Comment