ئوتومبێلی هایبرید..Hybrid
هایبرید زاراوەیەکی تەکنیکییە بە واتای (دوو ڕەگ)، بۆ ئەو جۆرە ئوتومبیلانە بەکاردەهێنرێت کە دوو سەرچاوەی وەرگرتنی وزەی هەبێت وەک بەنزین و کارەبا.
یەکەم ئوتومبێلی هایبرید لەساڵی 1898 دا لەسەر دەستی دکتۆر فێردیناند پۆرش دروستکرا.
لە ئێستادا زۆرینەی کۆمپانیاکانی ئوتومبێل لەو جۆرە ئوتومبێلە دروست دەکەن، بەڵام نرخیان گرانترە لە ئوتومبێلی بەنزین، ئەویش بەهۆی بەکارهێنانی سەرچاوەی دووەمی وزەیە کە ئەویش کارەبایە وە وادەکات ئوتومبیلەکە تێچووی کەمتربێت و پیسبوونی ژینگەش کەمدەکاتەوە.
بەشێوەیەکی ئاسایی بزوێنەری ئەو جۆرە ئوتومبیلانە قەبارەیان بچوکە، بەڵام تەکنیکی جۆراوجۆری تیادا بەکاردەهێنرێت تا چوستییەکەی بەرزبکرێتەوە و دەرچوونی گازە ژەهراوییەکانیش کەم بکاتەوە، لەپاڵ ئەوەشدا مۆتۆڕێکی کارەبایی دانراوە کە هاوکاری بزوێنەرەکەی دیکەیە.
مۆتۆڕە کارەباییەکە وزە لە جێنێرەیەرێکەوە وەردەگرێت کە بەستراوە بە بزوێنەرە بەنزینەکەوە، هەروەها لەکاتی دەستپێکی لیخوڕین یان لەوکاتەی پێویستە تاودانی ئۆتۆمبیلەکە زیاد بکرێ مۆتۆڕەکە وزە لە کۆمەڵێک پاتری گەورە وەردەگرێت، پاترییەکانیش لە ڕێگەی جێنەرەیتەرەکەوە شەحن دەکرێنەوە یان بەو وزەیەوە شەحن دەکرێتەوە کە لە خولانەوەی تایەکانەوە دروست دەبێت لەکاتی برێک کردن یان هیواشکردنەوەی ئۆتۆمبیلەکە. واتە کاتێک بزوێنەری بەنزین ئوتومبیلەکە دەجوڵێنێت، ئەو ئامێرەی لەسەر تایەکان دانراوە جوڵەوزە دەگۆڕێت بۆ کارەبا وزە و دەیدات بە پاترییەکان.
لە ئەنجامدا.. ڕادەی سەرفکردنی سوتەمەنی بەڕێژەیەکی بەرز دادەبەزێت، بەشێویەک لەخێرایی کەمتر لە 40 کیلۆمەتر هیچ سوتەمەنییەک سەرف ناکات و تەنیا پشت بەوزەی پاترییەکان دەبەستێت بۆ جوڵە.
No comments:
Post a Comment