سڵاو لەم پۆستەیا باسی Catalytic Convertor ئەکەین
بەشێکی زۆر گرنگە لەسەر سیستمی دوکەڵ دەرکردنە دەرەوە دەبەسترێت ئیشی سەرەکی ئەم پارچەیە ئەوەیە کە گەرم ئەبێت و لە ڕێگەیەوە ئەو غاز و دوکەڵانەی کە ژەهراوین و خراپن بۆ تەندروستی و ژینگە وەک ( HC و CO و NOx ) ئەو x واتە دیاری نەکراوە چەند گەردیلەی ئۆکسجین لەگەڵ نایترۆجین یەک دەگرێ بۆیە پیتی x دەدرێتێ ئەمانە ئەگۆڕێ بۆ ( CO2 و H2O و N2 ) .
چۆن بزانینکە باش ئیشی خۆی ئەکات یان نا ؟
لە ڕێگەی کۆمپیوتەرەوە کە داتای زیندوو بخوێنێتەوە لە ڕێی حاسەی ساڵەنساوە بە گشتی هەنێ سەیارە ۲ حاسەی ساڵەنسای هەیە . هەیە ۳ دانەی هەیە بۆ نموونە ئەگەر ۲ حاسە بوو ئەگەر ڤۆڵتیەی یەکەم حاسە جوڵەی زۆر بوو دا ئەبەزی و بەرز ئەبۆوە و گۆڕانەکانی ڤۆڵتیەی خێرابوو لە هەمان کاتدا حاسەی دووەم جێگیرتر بوو کەم ئەجوڵاو تەقریبەن لە نیو ڤۆڵتا جێگیر بوو ئەوا ئەزانین کە باش ئیشی خۆی ئەکات ئەگەر حاسەی دووەم ناجێگیر بوو باش ئیش ناکات !
دووەم ڕێگا بە بەکارهێنانی گەرمی پێوی لەیزەر لە سەرەتای دا گەرمی ئەپێوین و لە کۆتاییشی دا ئەگەر لە سەرەتادا بۆ نموونە ۲۰۰ فهرنهایت بوو و ل کۆتاییا لەوەی یەکەم کەمتر بوو ئەوا باش ئیش ناکات ئەبێ کۆتایی گەرمتر بێت

No comments:

Post a Comment