فلنجە چییە؟
فلنجه‌ بریتییە لەو پارچە گرنگه‌ی ئۆتۆمبێله کە لەگەڵ بانص یان دیسك ، بۆ هێواش کردنەوەی ئۆتومبێل پێکەوە کار دەکەن، وە کاتێک ئیستۆپ دەکەین ڕاستەوخۆ بانصەکان دەنوسێن بە فلنجە کانەوە بۆ وەستاندنەوەو هێواش کردنەوەی ئۆتومبێلەکە.

ده‌بێت فلنجه‌ چۆن بێت.
۱. ده‌بیت ڕوی فلنجه‌ ساف بێت نابێت خەت یان زبری تێدابێت.
۲. نابێت فلنجە خواری تێدابێت.
۳. ده‌بیت فلنجه‌ ئه‌ستوربێت.

چۆن بزانین فلنجه‌ی ئۆتۆمبیله‌كه‌مانه‌ خراپه‌ و خوار بووه‌!
كاتی ئۆتۆمبیله‌كه‌ت لێ ده‌خوریت ئه‌گه‌ر له‌ڕێگای معدل دا ئیستۆپت كرد و پایده‌ری ئیستۆپه‌كه‌ت بیله‌رزێنێت له‌كاتی ئیستۆپ گرتندا ئه‌وا فلنجه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت خواره‌، ده‌بێت تۆڕنه‌ی بكه‌ی یان بیگۆڕی.
تێبینی/ئایا فلنجه‌ تا چه‌ند جار تۆڕنه‌ دەتوانین تۆڕنەی بکەین؟ هەموو فلنجەیەکی نوێ دەتوانیت ۲ تا ۳ جار تۆڕنە بکرێت.
ئەگەر فلنجە تەنک بێت چی ڕوودەدات؟
۱. ئه‌گه‌ر فلنجه‌ ته‌نك بێت بانص فڕێ دەدات له‌كاتی ئیستۆپ گرتنی مه‌عه‌ده‌ل دا.
۲. ئه‌گه‌ر فلنجه‌ ته‌نك بیت ئیستۆپ باش ناگرێت.
۳. ئه‌گه‌ر فلنجه‌ ته‌نك بێت هه‌ندێك جار ده‌بێته‌ هۆی شكاندنی فلنجه‌كه‌ له‌كاتی ڕۆشتنی مه‌عه‌ده‌ل دا.

شکار دارا

No comments:

Post a Comment