کاری فلس یاخود (freeze plug )چییە؟
پێمان خۆش بوو لەسەر داوای چەند هاورێیەک کە باسێک لەسەر (فلس)لە بزوێنەر دا بکەین.
سەرتا پێویستە ئەوە بزانین کە هەربەشێک لە بەشەکانی ئوتومبێل کارێکی تایبەتو گرنگیان هەیەکە فلسیش یەکێکە لەو گرنگانە، کە جێگیر کراوە لەسەر لاکانی سلندەرو کەوەری بزوێنەرکە،کەئەرکیان پاراستن یاخود کەم کردنەوەی زیانی بزوینەری ئۆتۆمبێلەکەیە لە تەقین یاخود درز بردنیان،کە ئەمەش زیانێکی گەورەیە بۆ سەر بزوێنەر بەهۆی ئەو ئاوەی لەناو بزوێنەر هاتووچۆدەکات بۆ ساردکردنەوەی بزوێنرەکە بەتایبەت لەوەرزی زستان دا کاتێک پلەی گەرمی دەگات پلەکانی بەستن کە ئەگە هاتوو شوفێر لەبیری چوبێت کە ئەنتی فریز بکاتە ڕادێتری ئوتومبێلەکە یان بە هۆی بەسەرچونی ئەو ئەنتی فریزەی کەلەناو ڕادێتەری ئۆتۆمبێلەکەیە کەلەرێوەی دەچێت بۆ ناو بزوێنەرەکە، ئەمەش کاتێک کە ئوتومبێلەکە ماوەکی زۆرە وەستاوە یاخود بزوێنەرکە ساردە، وە ئەو ئاوەی لە ناویەتی بەستویەتی بەمەش ئاو لە پلەی بەستندا دەکشێت و دەبێتە تەقینی فلسەکان و پارێزراو دەبین لە زیانی تەقینی کەوەر یان سلندەری بزوینەرە کەمان ، وەبە هەمان شێوە ئەگەری زۆری ڕودانی هەیە لەکاتی بەرز بونەوەی پلەی گەرمی ئاوی ناو بزوێنەرکە .
بەهیوای سود وەرگرتنتان لە بابەتەکان
No comments:
Post a Comment