لێخوڕین بەخەواڵوویی هێندەی لێخوڕین بەسەرخۆشی مەترسیدارە

لێخوڕین بەخەواڵوویی هێندەی لێخوڕین بەسەرخۆشی مەترسیدارە
ئەگەر شەوی ڕابردوو ٧ کاتژمێری تەواو نەخەوتوویت، باش نیە ڕۆژی داهاتوو ئۆتۆمۆبیل لێبخوڕیت.
بەگوێرەی توێژینەوەیەکی کۆمەڵەی شۆفێرانی ئەمەریکی کە لەسەر ٧٢٣٤ شۆفێر ئەنجامدراوە کە تووشی ٤٥٧١ ڕووداوی هاتووچۆ بوون، تێیدا دەرکەوتووە ئەو شۆفێرانەی کە تەنیا یەک بۆ دوو کاتژمێری خەوی شەوانەیان لەدەست دەدەن، ئەوا مەترسی ڕووداوی هاتووچۆیان دوو هێندەیە.
هەروەک ئەو کەسانەی لە شەوێکدا نزیکەی ٤-٥ کاتژمێری خەوی پێویستیان لەدەست دەدەن وەک ئەوە وایە کەسەکە ڕێژەی ئاسایی مەی خواردبێتەوە، هەروەک کەمتر لە ٤ کاتژمێرخەوتبێت لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ئەوا وەک ئەوە وایە دوو هێندەی ڕێژەی ڕێگەپێدراوی کحول خواردبێتەوە.
جاک نێلسۆن بەڕێوەبەری سەلامەتی هاتووچۆ و توێژینەوە لە کۆمەڵەی شۆفێرانی ئەمەریکی دەڵیت لەدەستدانی ٢-٣ کاتژمێر خەو لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا مەترسی ڕووداوی هاتووچۆ چوار هێندە دەکات بەبەراورد بەوانەی ٧ کاتژمێر خەوتوون.
ئامارێکی نێوەندی کۆنتڕۆڵکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکانی ئەمەریکا دەریخستووە تەنها لە ساڵی ٢٠١٣ نزیکەی ٦٠٠٠ حاڵەتی مردن بەهۆی ڕووداوەکانی هاتووچۆ کە گرفتی خەویان هەبووە ڕوویداوە.
بۆ گەشتێکی سەلامەت ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکە:
1. لایەنی کەم حەوت کاتژمێر بخەوە.
2. لەو کاتانەدا گەشت بکە کە بە ئاسایی بەخەبەریت.
3. هەموو ١٠٠ میلێک یان هەر کاتژمێرێک پشوویەک بدە.
4. لەخواردنی قورس بەدووربە.
5. لەگەڵ کەسێکی هۆشیار گەشت بکە.
6. لە حەبی خەو بەدووربە.

No comments:

Post a Comment