Torque Converter
لە ئۆتومبێلی گێڕ ئۆتۆماتیکیدا بەدی ئەکرێت جێ گرەوەی کلاجە لە سەیارەی گێڕ عادیدا لە ۳ بەشی سەرەکی پێکدێت ئەوانیش ( impeller و stator و turbine( 
ئیمپێلەر شەرح و شانەی تیایە کاتێ ئەخولێتەوە هایدرۆلیک پاڵ پێوە ئەنێ بەرەو تۆڕباین و بە زەختی هایدرۆلیکە کە وا ئەکات تۆڕباین بخولێتەوە کە ئەویش شەرح و شانەی تایە جوڵەکە نەقڵ ئەکات بۆ گێڕەکە لە نێوانیانا ستایتەر هەیە کە دەورێکی گرنگ ئەبینی لە گۆڕینی زەبر و هێزی خولانەوەکەدا کە پەڕەکەکانی بە گۆشەی تایبەت دانراون ئاڕاستەی هایدرۆلیکەکە ئەگۆڕێت بەهۆی ئەمەوە تۆرک و هێزێکی زیاتر ئەهێنێتە کایەوە لە مەکینەوە بۆیە بەرهەڵستی وەستانی سەیارەکە بکا کاتێ وەستاوەو تۆش ئەتەوێ بیخەیتەوە جووڵە سەیارەکانمان کێشیان زۆرە ئەمە یارمەتی دەرە بە ئاسانی بکەوێتەوە جوڵە ستایتەر ڕۆڵەرکلاجێکی تیایە کە تەنها بە یەا ئاڕاستە ئەخولێتەوە کاتێ برێکت گرتووە تۆڕباین ئەوەستێ و ستایتەر ئەوەستێ تەنها ئیمپێلەر ئەخولێتەوە کاتێ برێک بەر ئەیەی تۆڕباین بە زەختێکی زیاتر لە ستایتەرەوە ئەجوڵێتەوە کە تۆڕباین تەواو دەسی کرد بە سوڕانەوە ستایتەریش دەست ئەکاتەوە بە جوڵە وە کاتێ خێرای زیاد ئەبێ تۆڕباین کلاجێکی لە پشتەوەیە بەو زەختە پێوەی ئەنوسێ وا ئەکات هەموو پارچەکان ببن ب یەک پارچەو پێکەوە بخولێنوە بۆ ئەوەی زۆر ترین قووەتی مەکینە وەرگرین بۆ گێرەکە لەم کاتەدا تۆڕباین تەقریبەن بە ٪۹۰ ی خێرایی ئیمپێلەر ئەسوڕێتەوە کەواتە ئێستا ئەزانین ۳ باری ئیشکردنمان هەیە

یەکەم : کاتێ ئیستۆپ ئەکەیت بەس ئیمپێلەر ئەسوڕێ ستایتەر و تۆڕباین وەستاون
دووەم : کاتێ ئەکەوێتە جوڵە تۆڕباین ئەجوڵێ وە کە گەشتە خولانەوەی خۆی ستایتەریش ئەسوڕێ لەگەڵ تۆڕباین و ئیمپێلەر
سێ هەم : کاتێ ئەچێتە خێرایی زۆرەوە هەموویان ئەبن بە یەک پارچە و ئەخولێنەوە بەهۆی نوسانی تۆڕباین بەو کلاجەی لە هاوسینی تۆرک کۆنڤێرتەرەکایە بەمەش ئەگاتە نزیکەی خێرایی ئیمپێلەر بە ڕێژەی ٪۹۰
بەم شێوەیە کە ئیستۆپ ئەکەیت سەیارەکە ناکوژێتەوە لە گێڕ ئۆتۆماتیکا 
ئەگەر تازەبوو بەلاتەوە لایک و کۆمێنت و شەیر بکە

هەڵوێست هەژار

No comments:

Post a Comment