ەندێک زانیاری لاندرۆڤەر بزانە
له پێشه‌نگای نێوده‌وڵه‌تی نیۆرك بۆ ئۆتۆمبێڵ، كۆمپانیای لاندرۆڤه‌ر ناوازەترین ئۆتۆمبێڵی خۆی به ناوی Range Rover SV Autobiography پێشكه‌شی هه‌وادارانی كرد، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌حه‌زیان له ئۆتۆمبێڵێ گه‌وره و به‌هێزه.
ئه‌م ئۆتۆمبێڵه له لایه‌ن چه‌ند قوتابیه‌كی كچی به‌شی تایبه‌تی (JLR Special Vehicle Operations) له كۆمپانیای لاندرۆڤه‌ر و جاكوارد دیزاین كراوه.
روكاری ده‌ره‌وه:-
رووی ده‌ره‌وه‌ی به دوو ره‌نگ روپۆشكراوه، به‌شی سه‌ره‌وه‌ی به ره‌نگی ره‌ش و له به‌شی خواره‌وه‌شی توانای هه‌ڵبژاردنی 9 جۆر ره‌نگی هه‌یه له‌سه‌ر داواكاری كڕیار، به‌شی پێشه‌وه‌ش به كڕۆمی بریقه‌دار رازاوه‌ته‌وه، ویل و تایه‌كانیش به شێوازێك دروستكراون كه جوانی پایه‌به‌رزی به ئۆتۆمبێڵه‌كه ده‌به‌خشێت.
یه‌كێك له دروشمه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبێڵه داپۆشین و پاراستنی ئامێره‌كانیه‌تی به تایبه‌ت بزوێنه‌ری كه ده‌بێته هۆكار بۆ ته‌مه‌ن درێژی بزوێنه‌ر و ئامێره‌كانی.
روكاری ناوه‌وه:-
لاندرۆڤه‌ر گرنگیه‌كی زۆری به ناوه‌وه‌ی ئۆتۆمبێڵه‌كه داوه، هه‌ر له‌یه‌كه‌م سه‌یركردنت چاوت ده‌كه‌وێت به‌و جوانی دره‌وشاوه‌ی ناوه‌وه‌ی ده‌رگاكانی كه به ئه‌له‌منیۆم داپۆشراوه و له‌لایه‌كی تریشه‌وه روپۆشی هه‌ندێك به‌شه‌كانی به داری سروشتی كه ناوه‌وه‌ی رازاندۆته‌وه.
لاندرۆڤه‌ر له به‌شی دواوه‌ی ئۆتۆمبێڵه‌كه دوو كوشنی تاكه كه‌سی گه‌وره به جیا جێگیركراوه و توانای جوڵه‌یه‌كی فراوانی هه‌یه، كه به ماده‌یه‌كی جلدی روپۆشكراوه، له‌گه‌ل بوونی 3 مێزی جولاو و 2 شاشه‌ی جێگیر به‌رامبه‌ر هه‌ر كوشینێك.
كۆمپانیاكه خێزانه گه‌وره‌كانیشی له یاد نه‌كردووه و له‌سه‌ر داواكاری ئه‌و خێزانانه ده‌تواندرێت 2 كوشنی تر له ده‌رگای دواوه زیاد بكرێت.
هه‌ندێك له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی Range Rover SV Autobiography2016
– بزوێنەرەكەی (8) پستۆن، (5) لیترە، له جۆری (V8).
– هێزی راكێشانی (550) ئەسپ و (680) نیوتن/مه‌تری هه‌یه.
– لەخاڵی سفرەوە بۆخێرایی (100) كیلۆمەتر پێویستی بەته‌نها (5.5) چركە هەیە.
– به‌رزترین خێرایی (225) كیلۆمه‌تر/كاتژمێره.
– نرخی (300) هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكیه.
– به به‌نزین كار ده‌كات.

No comments:
Post a Comment