ئایا لێدانی دیلکۆهەیە؟ نەخێر .
بابزانین هۆکاری ئەم لێدانە چییە؟

لە ئەنجامی دروست بونی حاڵەتێکی نەخوازراوە کە لە نێو سلندەر ڕوو دەدات،کە بە هەڵە لای خۆمان پێی دەڵێن (لێدانی دیلکۆ)،کە لە ئەنجامی ناڕێکی سوتانی ئەو بڕە بەنزین و هەوایەی کە لە ناو سلندەر یان لە ژووری سوتاندا ڕوودەدات، بەهۆی بەرزی پەستانی بەنزین و هەوا کە پێش ناردنی سپاڕک ئاگری پلاک دەسوتێت و تەقینەوەکە ڕوودەدات لەژووری سوتان یان سلندەر، کە ئەمەش بەهۆی نزمی(ئۆکتان)، یاخود کوالیتی جۆری ئەو بەنزینەوە کە ئێمە بەکاری دێنین کە ئەمەش جارێکیتر وادەکات پەستانێکی زۆر لەسەر پستۆنەکان دروست بێتوو زیان بە پستۆن بگات و تەمەنیان کەم بێتەوە یان لەوانەیە بەهۆی ئەو پەستانە بەهێزەی کەدروست دەبێت ببێتە هۆی شکاندنی پستۆن و زییان گەیاندن بە بزوێنەرەکە بۆیە باشتروایە هەر کاتێ هەستت بو دەنگە لیدانە نەخوازراوە کرد پەستانی زۆر نەخیتە سەر پایدەری بەنزین و بەزووترین کات پێویستە شلەی بەرزکەرەوی (ئۆکتان) بۆ بەنزینەکەت بەکار بێنیت تابەدوور بیت لەزییان .
لە نووسینی: شکار دارا

No comments:

Post a Comment