Exhaust gas recirculation (EGR)
پارچەیەکی میکانیکییە لە دووای سلندەر لەسەر دەکشنی گەرمی دوکەڵ دەبەسترێت کە وا لەو دووکەڵە ئەکات هەنێکی بگەڕێتەوە بۆ ناو دەکشنی ساردی هەوا بۆ ۲ هۆکاری سەرەکی ئەوانیش :
۱ـ ساردکردنەوەی سندەر
۲ـ کەمکردنەوەی غازی زیان بەخشی NOx واتە نایترۆجین یەکی گرتووە لەگەڵ ژمارەیەکی نەزانراو لە ئۆکسجین

نیشانەکانی خراپ بوونی یان پیس بوونی :
۱ـ کێشەی لە چوست و چالاکی سەیارەکە ئگەر ئەم ڤاڵڤە بگیرێت بە کاربۆن ئەوا قووەتی مەکینە کەم ئەکات کێشی نامێنێ وە بەنزین زیاد ئەخوات چونکە ڕێژەی تێکەڵەی هەواو بەنزین تێک ئەدات
۲ـ سلۆلی نزم نیشانەیەکی تریەتی و سلۆلی بە نزمی یاری ئەکات کاتێ ئەم ڤاڵڤە جام ئەبێ بە کراوەیی بەردوام دوکەڵ ئەنێرێ بۆ ناو سلندەر وا ئەکات سلۆلی زبر بێ و یاری بکات
۳ـ گڵۆپی مەکینە هەڵەبێ

No comments:

Post a Comment