لەکاتی ڕوداوی هاتوچۆ پێویستە چی بکەی
لە حاڵەتی زەبری دەرەكی لە ئەنجامی كەوتنە خوارەوە و
ڕووداوی ھاتوچۆدا بە ئۆتۆمبێلی تایبەت و تاكسی نەخۆش بگوازینەوە یاخود چاوەڕێی ئەمبوڵانس بین؟
🤔
🚑لە حاڵەتی زەبری دەرەكیدا ھەندێ زیان بەر لەشی نەخۆش دەكەوێ كە ڕەنگە بە ھۆی بە ھەڵە ھەڵگرتنی نەخۆشەكە زیانی زیاتری بەر بكەوێ..
🚑لە كاتی شكانی بڕبڕەی مل و پشتدا ئەگەر ھاتوو بە شێوەیەكی زانستی نەخۆشەكە ھەڵ نەگیرێت و لەسەر كوشن بە دانیشتنەوە بیگوازینەوە یاخود نوشتانەوەی مل و پشتی دەبێتە ھۆی زیانی ھەمیشەیی بە دڕكە پەتك كە ڕەنگە ببێتە ھۆی لە دەستدانی ھەمیشەیی جوڵەی پەلەكان و تەنانەت وەستانی ھەناسەدان و دواتریش مردن..
🚑ھەروەھا لە قەرەباڵغیەكان و ترافیكەكانیشدا ئەمبوڵانس دەتوانێ خێراتر و بێ وەستان بڕوات..
🚑بۆیە لە كاتی ڕوودانی ئەو حاڵەتانەدا پەیوەندی بكە بە سەنتەری فریاكەوتنی خێرا (ژمارەی پەیوەندی بە بێ ھیچ كۆدێك:١٢٢) و كۆنترۆڵی شڵەژاوی دەروونت بكە..
No comments:
Post a Comment