ئاگاداربن هه‌رگیز بانسی "ته‌قلید" مه‌كڕن
به‌كارهێنانی (بانس) یا برێك پادی عادی‌و هه‌رزان له‌ئۆتۆمبێله‌كانماندا له‌ڕاستیدا زیانه‌كانی زۆر زیاتره له‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه له‌كاتی كڕینیاندا بۆمان ده‌گه‌ڕێته‌وه، پێكهاته‌ی بانس زۆربه‌ی كات له‌ڕووی كیمیایه‌وه جیاوازه له‌ئه‌سڵییه‌كان‌و له‌كاتی به‌ركه‌وتنیان به‌دیسكه‌كان لێكخشانی پێویست دروستناكه‌ن، بۆ وه‌ستاندنی ئۆتۆمبێله‌كه وه‌ك ئه‌وانی كه ئه‌سڵین، له‌ئه‌نجامدا شۆفێره‌كان ناچار ده‌بێت زیاتر پێبنێت به برێكدا بۆ به‌ده‌ستهێنانی هه‌مان توانای وه‌ستانی برێك پاده ئه‌سلییه‌كان.
بێگومان به‌كارهێنانی په‌ستانێكی زیاتر ده‌بێته هۆی گه‌رمكردنی دیسكه‌كان به‌ڕاده‌یێكی زۆرتر له‌چاو بانسی ئه‌سڵی، هه‌ر ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی تێكدانی دیسكه‌كان و له‌كاتی ساردبوونه‌وه‌یاندا یان درز ده‌به‌ن یان به شێوه‌یێكی خراپ لوچ ده‌گرن و له‌كاتی برێككردندا له‌رزینێكی زۆر له ئۆتۆمبێله‌كه درووست ده‌كه‌ن ، واتا ئه‌وكات ناچار ده‌بی بێجگه له گۆرینی بانسه‌كان دیسكه‌كانیش بگۆری یان تۆڕنه‌یان بكه‌ی.
No comments:
Post a Comment