چۆنیه‌تی پارێزگاریكردن له‌گه‌رمبونی بانسه‌كان


چۆنیه‌تی پارێزگاریكردن له‌گه‌رمبونی بانسه‌كان
له‌كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبیلدا له‌یه‌كێك له‌لێژایی و ناوچه‌ شاخاوییه‌كان تێبینی ده‌كه‌یت كه‌ئۆتۆمبیله‌كه‌ خۆی خێرا ده‌بێت و شۆفێره‌كه‌ش ناچار ده‌بێ هێواشی بكاته‌وه‌ له‌رێی ئیستۆپ گرتنه‌وه‌ ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر زۆر درێژه‌ بكێشێ و چه‌ندین جار دووباره‌ ببێته‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆی گه‌رم بوون و شكستهێنانی له‌كاره‌كه‌ی و هه‌ندێ جار توشی رووداوت ده‌كات و بۆنێكی ناخۆشیشی لێ دێت.
ده‌كرێ شۆفێران چه‌ند رێوشوێنێك بگرنه‌ به‌ر بۆ خۆبه‌دوورگرتن له‌و گرفتانه‌:
١. به‌كارهێنانی گێربۆكس بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خێرایی، یان به‌كارهێنانی گێڕی قورس (١ یان ٢) له‌ئۆتۆمبیلی گێر ئاسایی و له‌ئۆتۆماتیكیشدا گێری قورس به‌كاربهێنه‌ تا خۆی فشاری سه‌ر بانصه‌كان كه‌م بكاته‌وه‌ و ئیستۆپیش بگریت هێنده‌ فشار نه‌خاته‌ سه‌ر بانێه‌كه‌. ده‌كرێ بیخه‌یته‌ سه‌ر باری ده‌ستی واته‌ (+ و -)ه‌كه‌.
٢. له‌باره‌ی ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی كه‌گێربۆكسی ئۆتۆماتیكی ئاسایی هه‌یه‌، ده‌بێ له‌سه‌ر D بڕۆن تا به‌ئاسایی خێرایی زیاتر هه‌ڵبژێریت و خۆی فشاری سه‌ر ئیستۆپه‌كان بكات.
ده‌توانیت په‌نجه‌ به‌ Hold بنێیت كه‌ئه‌م دووگمه‌یه‌ش كاتێ ئۆتۆمبیله‌كه‌ له‌سه‌ر خێرایی سێیه‌م بڕوات ئه‌وا له‌سه‌ر ئه‌و خێراییه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ و تێی ناپه‌ڕێنێت. له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی ئه‌و نیشانه‌یه‌ له‌سه‌ر شاشه‌ی ئۆتۆمبیله‌كه‌ ده‌توانیت لایبده‌یت وكاتێ ویستت كۆتایی به‌وه‌ بهێنیت جارێكی تر په‌نجه‌ی پێدا بنێره‌وه‌.

No comments:

Post a Comment