لەسەردەمی ئێستاماندا پێشکەوتنێکی یەکجار زۆر هەیە لە هەموو بوارەکاندا، بواری ئوتومبێلیش بێ بەش نییە لەو پێشکەوتنە فراوان و خێراییەی سەردەم.
چەندین کاری بۆ کراوە و وایان کردووە شوفێر بتوانێت لە جێگای خۆیەوە ئاگاداری دەوروبەری ببێت، بێ ئەوەی تەنانەت پێویستی بە ئاوڕدانەوە یان دابەزین هەبێت لە ئوتومبیلەکە.
چەندین کاری بۆ کراوە و وایان کردووە شوفێر بتوانێت لە جێگای خۆیەوە ئاگاداری دەوروبەری ببێت، بێ ئەوەی تەنانەت پێویستی بە ئاوڕدانەوە یان دابەزین هەبێت لە ئوتومبیلەکە.
یەکێک لەو پێشکەوتنانەی کە بەم دواییە بەشێوەیەکی بەرچاو گەشەی کردووە و بەکاردێ لەناو ئوتومبیلەکاندا سیستمی (TPMS)ـە.
ئێستا کاتی ئەوە هاتووە بپرسین (TPMS) چییە و کاری چییە و چەن جۆری هەیە..؟
چوار پیتی (TPMS) کورتکراوەی (Tyre Pressure Monitoring System) ، کە سیستمێکی ئەلیکترۆنییە و وا دیزاین کراوە بۆ خوێندنەوەی پرێژەری هەوای ناو تایەی ئوتومبێل (ئەو جۆرە تایانەی کە Tubelessـن واتە بێ چوپن).
ــ TPMS کاری چییە..؟
زانیاری تەواو دەربارەی پرێژەری هەوای ناو تایە دەنێرێت بۆ شوفێر لە ڕێگەی ئەو سێنسەرەی کە بۆ تایەکە دانراوە.
ــ TPMS چەن جۆرە..؟
دوو جۆری هەیە:
یەکـەم
👈 Direct TPMS
دووەم
👈 Indirect TPMS
یەکـەم

دووەم

#تێبینی: تەماشی وێنەی دووەم بکە بۆ بینینی جیاوازی نێوان هەر دوو جۆرەکە.
چۆن کاردەکات..؟
ئەو سێنسەرانەی کە لەناو تایە دانراون لەسەر پرێژەرێک ڕێکخراون بەشێوەیەک بە کەمتر یان زیاتر لەو پرێژەرە سیگناڵ دەنێرن بۆ عەقڵی ئوتومبێل بەمەش گڵۆپێک لەسەر داشبۆرد هەڵدەبێت کە ئاماژەیە بۆ کێشەی لە پرێژەری تایەکە.
کەی هەڵدەبێت...؟



چۆن چارەسەر دەکرێت..؟
پێویستە سەیری پرێژەری ستانداردی ئوتومبیلەکە بکەین و پرێژەری تایەکان بگەیەنینە ئەو ئاستە بەڵام لەکاتی ئەم ڕێکخستنەدا پێویستە سویچی ئوتومبیلەکە کرابێتەوە، بۆ ئەوەی خۆی ڕیستارت ببێتەوە.
وە زۆرێک لە ئوتومبلەکان (Push Bottom)ـی دوگمەی (Rest)ـی بۆ دانراوە، بەشێوەیەک پاش ڕێکخستنی هەوای تایەکان پەنجەی پیادەنێیت و چاک دەبێت.
No comments:
Post a Comment